ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى توركيا له شه‌ڕى هه‌سه‌ده كوژران
زۆربه‌ى كوژراوه‌كان له ريزى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتن.
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) و "سوپاى سوورياى ئازاد" 15 كه‌س كوژران، كه ژماره‌يه‌كيان سه‌ربازى تورك بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان شه‌ڕى نێوان هه‌ردوو لايه‌ن له ناوچه‌ى عه‌ين دقنهى هه‌ڵكه‌وتوو له خۆرهه‌ڵاتى فڕۆكه‌خانه‌ى منگى سه‌ربازى له باشوورى شارى ئه‌عزا و باكوورى پارێزگاى حه‌له‌ب به‌رده‌وامه.
سوپاى توركيا له رێگه‌ى فڕۆكه و تۆپخانهكانييهوه پشتيوانى له چه‌كدارانى ميليشياى "سوپاى سوورياى ئازاد" ده‌كات.
چالاكانى سووريا ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، زۆربه‌ى كوژراوه‌كان له ريزى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتن.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه هێزێكى كوردييه و له باكوورى خۆرئاواى سووريا شاره كوردييه‌كانى كۆنترۆڵ كردووه، سهرپهرشتيدهكرێت.
زانيارييه ميدياييهكان ئاشكرايان كردووه، ژماره‌يه‌ك له كوژراو و برينداره‌كانيش ره‌گه‌زنامه‌ى توركيايان هه‌يه و به ره‌چه‌ڵه‌ك توركن.
ئه‌و شه‌ڕه دواى ئه‌وه هاته ئاراوه كه هێزه‌كانى سووپاى توركيا روويان له ناوچه‌كانى باكوورى پارێزگاى حه‌له‌ب كردووه به ئامانجى گه‌مارۆدانى كانتۆنى عفرين.
ئه‌و ناوچانه پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشياكانى "سوپاى سوورياى ئازاد" بوون، تا له كۆتايى 2015 و سه‌ره‌تاى 2016 هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات توانيان ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ى شارى مارع و دێر جه‌مال.
توركيا هێرشێكى به‌رفراوانى له ژێر ناوى "قه‌ڵغانى فورات" له نێوان ماوه‌ى 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016 تا 29ى ئازار/ مارسى 2017 له باكوورى سووريا ئه‌نجامدا و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره ئيسلامييه‌كانى سوورياش هاوكار و پشتيوانى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى بوون به ئامانجى ده‌رپه‌ڕاندنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له‌و ناوچانه‌ى هاوسنوورى توركيان.