گوله‌ن: ئه‌مريكا راده‌ستى توركيام ناكاته‌وه
ئه‌ردۆغان ده‌ستى له چاكسازى ديموكراتى هه‌ڵگرتووه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى خزمه‌ت و نيشته‌جێى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، حكومه‌تى ئه‌مريكا من راده‌ستى توركيا ناكات.
گوله‌ن به نه‌يارى سه‌رسه‌ختى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌ژمار ده‌كرێت و له لايه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه به پيلانداڕێژه‌رى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى ساڵى رابردووى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت.
له هه‌ڤپه‌يڤينێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى سپۆتينكى رووسى، گوله‌ن رايگه‌ياند، له‌و بڕوايه‌دا نيم هيچ سه‌رۆكێكى ئه‌مريكا جا كۆمارى بێت يان ديموكراتى وه‌ڵامى داوايه‌كى وا بێ ماناى توركيا بداته‌وه، چونكه ئه‌و پرسه ناوبانگى ئه‌مريكا له‌كه‌دار ده‌كات.
گوله‌ن گوتيشى: له‌وه ده‌ترسم سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كه خواستى به‌هێزكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى هه‌يه و سه‌ره‌نجام له به‌رپرسيارێتى رابكات و ئه‌وه‌ش سه‌ربكێشێت بۆ درووستكردنى پشێوى و قه‌يران له توركيا. چونكه ئه‌و بانگه‌شه‌ى زيندووكردنه‌وه‌ى توركه عوسمانييه‌كان ده‌كات و دنه‌ى رێكخراوى گه‌نجانى عوسمانى ده‌دات.
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى خزمه‌ت گوتيشى: به جه‌مسه‌ركردن له كۆمه‌ڵگه و دوژمنايه‌تى گه‌يشتووه‌ته ئاستێكى بێ پێشينه. كۆمه‌ڵگه به‌ر له هاتنى ئه‌ردۆغان دابه‌شببو به‌سه‌ر موسڵمانانى نه‌ريتى و هاووڵاتيانى ئاسايى و ئه‌وانه‌ى ريتمى ژيانيان عه‌لمانيانه بوو و ئه‌وانه‌شى كه مه‌زهه‌بيانه بوو وه‌ك سوننه و عه‌ره‌لوييه‌كان و كورد و تورك و چه‌پ و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و ئه‌و جياوازييانه به هاتنى ئه‌ردۆغان زۆرتر بوونه و گرژى نێوانيشيان رووى له هه‌ڵكشانه.
ئه‌وه‌شى گوت: سه‌ره‌تا ئه‌ردۆغان هه‌ندێك چاكسازى ديموكراتيانه‌ى ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستى چوونه ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌و چاكسازييانه‌ى راگرت.