مه‌لا به‌ختیار باس له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتی ده‌كات له‌ ئێران

بزانه‌ چۆن باسییان له‌ ریفراندۆم كردووه‌

K24 - سلێمانی:

مه‌لا به‌ختیار رایده‌گه‌یه‌نێت, مژاری ریفراندۆممان راشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران باسكردووه‌ و بڕیاری ریفراندۆمیش بریاری ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌.

شاندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دوای گەیشتنەوەیان بۆ سلێمانی رایگەیاند، هەڵویستی هەرێمی کوردستان و سووربوونی کورد لەسەر ریفراندۆمیان بە راشکاوی بە بەپرسانی ئیران راگەیاندووە.