"ئێران 19 بەنداوی دیكە دروست دەكات"

نازم دەباغ: ئەو پڕۆژانە پەیوەندی بە ریفراندۆمی كوردستان نییە

K24 - ھەولێر

ئێران نازم دەباغ، نەوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە تاران بە كوردستان24 گوت: "لەبارەی گیرانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە لە ھەرێمی كوردستان، پەیوەندیم بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كردووە، گرتنەوەی ئاو ھیچ پەیوەندی بە ریفراندۆمەوە نییە، بەڵكو بەرنامەیەكە بۆ دابین كردنی ئاو لە وڵاتی خۆیاندا لەكاتی كەمی بارانبارین، 10 ساڵ دەبێت ئەو پڕۆژانە بەڕێوەن".

گوتیشی: "پێویستە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەرنامەی بۆ ئایندە ھەبێت، چونكە تەنھا یەك پڕۆژە نییە، بەڵكو 19 پڕۆژەی دیكەش بەڕێوەیە".

ئەوە لە كاتێكدایە مانگی رابردوو، بە بیانووی دروستكردنی بەنداو، ئێران ئاوی ھەرێمی كوردستانی لەسنووری قەڵادزێ گرتەوە، ئەمەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.