هه‌رێمی كوردستان په‌یامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌یه‌نێته واشنتن
"ئه‌مریكا ده‌توانێ رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت له نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه"
K24 - ھەولێر
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه سه‌ردانی ئه‌مریكای كردووه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه و په‌یامی هه‌رێمی كوردستانیان له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پێ بگه‌یه‌نێت.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی ئه‌مریكی، فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كانیدا به به‌رپرسانی ئه‌مریكای رادەگه‌یه‌نێت كوردستانی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ره، نه‌ك كێشه و ئه‌مریكاش ده‌توانێ رۆڵێكی گرنگ له‌و پرۆسه‌دا بگێڕێت له‌وه‌ی توانا و هێزی خۆی به‌كاربێنێت بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه.