ئه‌مریكا: رێز له ویستی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرین
ریفراندۆمی سەربەخۆیی چارەنووسی گەلی كورد دیاردەكات
K24 - ھەولێر
نیكی هه‌یلی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، واشنتن ستایشی ویسته رەواکانی كورد له عێراق ده‌كات، به‌ڵام پێیانوایه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ئامانجه لەپێشینەکان له عێراق كه شه‌ڕی داعشه لاده‌دات.
هه‌یلی، ئه‌و قسانه‌ی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یان كوبیش، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له نیویۆرك كرد.
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان تا ئێستا دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌بڕیوه و زۆربه‌شیان داوایان كردووه، ئه‌و پرسه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلابكرێته‌وه و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت.