تاوانبارانی تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای حدك دادگایی دەكرێن
ئەو كەسەش دادگایی دەكرێت كە تەقەمەنی بۆ تۆمەتباری سەرەكی ھێناوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ تاوانبارانی تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان لە دادگایی تاوانەكانی ھەولێر دادگایی دەكرێن.
ژیوار رەسوڵی نێردراوی كوردستان24 لە بەردەم دادگایی ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێ كەس لەسەر تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای (حدك)، دادگایی دەكرێن، دوو لەو كەسانە تۆمەتبارن بەوەی ھاوكاری تۆمەتباری سەرەكیانداوە، ھەردووكیان خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانن و ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانن".
گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ كەسێكی دیكە دادگایی دەكرێت تۆمەتبارە بەوەی كە تەقەمەنی بۆ تۆمەتباری سەرەكی ھێناوە تا بەردەم بارەگای (حدك)، ئەو كەسە خەڵكی باشووری كوردستانە".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمڕۆ 25 شاھید لە دادگا وتەیان لێوەرگیراوە و رووداوی رۆژەكە دەگێڕنەوە".
شەوی 20/12/2016، كە دەكاتە شەوی یەڵدا شەوی یەڵدا و ھاوكاتە لەگەڵ یادی لە دایكبوونی دكتۆر عەبدورەحمان قاسملوو، سكرتێری پێشووی حزبی دیموكرات، دوو تەقینەوەی بە دوای یەک لە نزیک پرسگەی بەر دەرکی بارەگای سەرەكی دیموکرات لە كۆیە ڕوویاندا، بە هۆی ئەم تەقینەوەیە 6 کەس گیانیان لە دەستداو 4 کەسیش بریندار بوون.