"حه‌شدی شه‌عبی سوپای عێراقی كرده له‌شكرێكی خاوه‌ن باوه‌ڕ "
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران: رژێمی سووریا پردی گه‌یشتنی ئێرانه به لوبنان و فه‌ڵه‌ستین
K24 - هه‌ولێر:
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند "په‌یوه‌ندیكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به سوپای عیراقه‌وه، سوپای عێراقی بۆ له‌شكرێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ر گۆڕی ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بتوانن له جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵدا، به‌سه‌ر داعشدا سه‌ربكه‌ون".
قاسم سوله‌یمانی ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "رژێمی سووریا پردی په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ لوبنان و فه‌ڵه‌ستین، رووخانی رژێمی سووریاش واتای شكستهێنانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئێرانه".
ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له كاتێكدایه، رۆژی سێ شه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكردبوو كه "بوودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی زیاد ده‌كرێت و زیادكردنه‌كه‌ش ته‌نها بۆ پاڵپشتی چه‌كداره‌كانی ئه‌و هێزانه‌یه"، هۆشداریشی دایه لایه‌نه سیاسییه‌كان كه ئه‌و چه‌كدارانه بۆ بانگه‌شه‌ی هةڵبژاردن به‌كارنه‌هێنن.
عه‌بادی ئه‌وه‌یشی روونكرده‌وه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ههڵناوهشێنرێنهوه و ساڵانیكی دیكه‌ش ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی داعش ببنه‌وه.