سێ گه‌نجی لوبنانی سووكایه‌تی به په‌نابه‌رێكی سووری ده‌كه‌ن
به ڤیدیۆ.. سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن و لێیده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانه لوبنانییه‌كان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك گه‌نجی لوبنانی، سووكایه‌تی به په‌نابه‌رێكی سووری ده‌كه‌ن، گوایه ناڕه‌زایه‌تی له دژی سوپای لوبنان نیشانداوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ گه‌نجه لوبنانییه له‌و گه‌نجه سوورییه ده‌ده‌ن، هاوكات جنێوی پێده‌ده‌ن و سووكایه‌تیشی پێده‌كه‌ن، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ناچاری ده‌كه‌ن، په‌سنی سوپا و سه‌رۆكی لوبنان بكات.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لوبنانی تووڕه‌كردووه و داوا ده‌كه‌ن، به زووترین كات ده‌ستدرێژیكاران بۆ سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییه ده‌ستگیربكرێن.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ، سه‌دان هه‌زار سووری، ئاواره‌ی لوبنان بوونه و له كامپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا گیرساونه‌ته‌وه، له دوای گیان له‌ده‌ستدانی 4 په‌نابه‌ریش كه له‌لایه‌ن سوپای لوبنانه‌وه له كامپی عرسال ده‌ستگیركرابوون، په‌نابه‌ران ناڕه‌زاییان له دژی سوپا ده‌ربڕیوه.
به‌هۆی بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران، لوبنان دووچاری قه‌یرانی دارایی بووه و وای لێهاتووه خه‌ڵك، درووشم له دژی په‌نابه‌ران بڵێنه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش میشال عۆنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی ناچار كرد بڵێت، قه‌یرانی دارایی، به دژایه‌تیكردنی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر نابێت.