ئۆدی ژنان تووڕه ده‌كات
ئۆتۆمبێلی به‌كارهێنراو به ژن به‌راورد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رێكلامێكی ئۆتۆمبێلی ئۆدی ئه‌ڵمانی، كه له‌لایه‌ن بریكاری كۆمپانیاكه له چین به‌رهه‌مهێنراوه، ژنانی چینی تووڕه كردووه و رێكلامه‌كه به سووكایه‌تیكرد به ژنان وه‌سف ده‌كه‌ن.
رێكلامه‌كه به‌راورد له نێوان ئۆتۆمبێلی به‌كارهێنراو و پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌كات، به‌بۆچوونی هه‌ندێك له چینییه‌كان، ئه‌م كاره سووكایه‌تییه بۆ ژنان.
ناوه‌ڕۆكی رێكلامه‌كه، گه‌نجێكه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێك ده‌كات، له‌و كاته‌دا دایكی كوڕه‌كه دێت و پشكنین بۆ كچه‌كه ده‌كات، كه به ئۆتۆمبێلی به‌كارهێنراو به‌راورد كراوه، دوای ئه‌وه‌ی دایكی كوڕه‌كه، پشكنین بۆ لووت و گوێ و ددانه‌كانی هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه، دواتر بیری ده‌كه‌وێته كه پشكنینی بۆ سینگی كچه‌كه نه‌كردووه.
دوای ئه‌و دیمه‌نه‌ش رێكلامه‌كه خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان هانده‌دات بۆ پشكنینی وردی ئۆتۆمبێله‌كانییان سه‌ردانی بنكه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئۆدی بكه‌ن.
هه‌ندێك له چینییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆمپانیای ئۆدی مێشكی له‌ده‌ستداوه كه رێكلامێكی له‌و جۆره‌ی به‌رهه‌مهێناوه و داوا ده‌كه‌ن، چیدیكه چینییه‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێله نه‌كڕن و به‌كاری نه‌هێنن.
گوته‌بێژی كۆمپانیای ئۆدی له ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه‌ی "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست"ی راگه‌یاندووه، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و رێكلامه‌وه نییه و بریكاره چینییه‌كه‌ی ئۆدی لێی به‌رپرسه نه‌ك كۆمپانیای سه‌ره‌كی ئۆدی له ئه‌ڵمانیا.
ئۆدی یه‌كێكه له سێ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كانی چین و ركابه‌ری مارسیدس و بی ئێم ده‌بڵیو ده‌كات له‌و وڵاته.