مه‌لا به‌ختيار: سكرتێرى په‌رله‌مان وه‌رده‌گرينه‌وه و ريفراندۆم به يه‌كێتى راناگيرێت
هه‌ڵوێستى ميدياى يه‌كێتى بۆ ريفراندۆم دوولايه‌نه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، ئێمه هيچ شتێك بۆ ريفراندۆم په‌كناخه‌ين و ئێرانييه‌كان ئاليه‌تى ئه‌نجامدانى ريفراندۆميان لا روون نه‌بوو. ميدياى يه‌كێتى به دوو لايه‌نه كار له‌سه‌ر ريفراندۆم ده‌كات.
پوخته‌ى وته‌كانى مه‌لا به‌ختيار:
مه‌لا به‌ختيار گوتى: ئه‌م ريفراندۆمه يه‌كێتى به ته‌نيا بڕيارى لێ نه‌داوه، ده‌بێت بڕۆينه‌وه و له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و حكومه‌ت قسه بكه‌ين بزانين به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
سه‌باره‌ت به بۆچوونى يه‌كێتى له باره‌ى ريفراندۆمه‌وه گوتى: ئێمه وه‌ك يه‌كێتى به ته‌نيا ناتوانين پرۆسه‌ى ريفراندۆم رابگرين، به هه‌ڵه تێگه‌يشتن هه‌يه له ده‌وڵه‌ته‌كان. له ئێرانيش چۆنێتى و ئاليه‌تى بڕيارى ريفراندۆم لايان روون نه‌بوو.
ئێمه روونمان كرده‌وه، ئه‌و بڕياره 16 حزب داويانه و له رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى هه‌يه و درووشمى يه‌كێتى بووه و ئه‌م بڕياره هى هه‌موو حزبه‌كانه و ئێمه ده‌چينه‌وه و كۆى راى ده‌وڵه‌ته‌كان لاى يه‌كێتى و پارتى و حكومه‌ت هه‌ن و ده‌بێت هه‌موويان هه‌ڵسه‌نگێنين و دواتر هه‌ڵوێست وه‌رگيرێت.
كۆميسيۆن ئه‌مڕۆ كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر كۆميسيۆن له رووى ياسايى و ته‌كنيكييه‌وه ده‌توانێت ئه‌و پرۆسانه هه‌موو به‌يه‌كه‌وه ئه‌نجامبدات، ئێمه هيچ لاريمان نييه.
هيچ كه‌سێكى ناو يه‌كێتى و هيچ ئۆرگانێكى يه‌كێتى هيچ جۆره راپرسييه‌كى ناوخۆيى ئه‌نجامنه‌داوه و تا رۆژى شه‌ممه ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى يه‌كێتى وه‌ڵامى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌داته‌وه.
ئێمه زۆرينه‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردين و له نه‌ته‌وه‌ى يه‌كێتين و وه‌كو نيشتمان كوردستانين و وه‌ك ئايدۆلۆژيا سۆسيال ديموكراتين.
ئێمه له‌سه‌ر ريفراندۆم ره‌ئى خۆم وت و پێويست به دووباره بوونه‌وه ناكات.
هه‌ڵوێستى ميدياى فه‌رمى يه‌كێتى دوولايه‌نانه‌يه و لايه‌نێكى پشتيوانييه و لايه‌نێكيشى خستنه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌ر چاو بگيرێن.
خوێندنه‌وه‌يه‌كمان وايه به بێ بڕيارى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ريفراندۆم به مه‌حاڵ ده‌زانين و ئه‌گه‌ريش زانيمان په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه ئه‌وا؛ يه‌كێتى بڕيارى لێبڕاوى ده‌بێت.
تا هه‌فته‌ى داهاتوو مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه و ئه‌و پرسانه يه‌كلا ده‌كه‌ينه‌وه و ئێمه و يه‌كگرتوو هه‌وڵێكى زۆرمان دا و له لايه‌نه‌كانى ديكه به ته‌حه‌ممولتر بووين و ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌كانيشمان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى نا‌ئومێد نه‌بين و له به‌رهه‌مى ئه‌وه‌شدا ئێستا ئێمه گوێ لێگيراوين.
هه‌روه‌ها گوتى: هيچ لايه‌نێك دژى ريفراندۆم نييه له كوردستاندا و هه‌موو لايه‌ك بڕيارمان به‌يه‌كه‌وه داوه و ده‌بێت هه‌مووان قسه بكه‌ين و هه‌رگيزيش قسه له باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه.
گۆڕان ماوه‌يه‌كه له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم قسه ناكات و به لايانه‌وه گرنگه په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و له كوێ پچڕاوه له‌وێ گرێبدرێته‌وه. پێويسته په‌ند وه‌رگرين بۆ په‌رله‌مان په‌كى خرا و بۆ په‌يوه‌ندييه‌كان به‌و جۆره‌يه و پێويسته لايه‌نه‌كان له ناو خۆمان دانيشين و هه‌موو ئه‌و پرسانه يه‌كلا بكه‌ينه‌وه و پرسى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مان و پرسه نيشتيمانييه‌كان هه‌رگيز له په‌رله‌مان و به‌و ناكۆكييانه چاره‌سه‌ر نابن و ته‌نيا لايه‌نه سياسييه‌كان به رێككه‌وتنى سياسى ده‌توانن ئه‌و پرسانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌ستووريش.
به بێ مه‌رج ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و سكرتێرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌رده‌گرينه‌وه.
له باره‌ى به‌شدارى نوێنه‌رى يه‌كێتى له ليژنه‌ى باڵاى ريفراندۆم، ئه‌وه روونه كه دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم نوێنه‌رى يه‌كێتى و پارێزگارى كه‌ركووك بووه و قوباد تاڵه‌بانيش له سه‌ر داواى به‌ڕێز جه‌نابى بارزانى به‌شدارى كردووه و كوڕى مام جه‌لاله و يه‌كێتييه.