باڵيۆزى عێراق له واشنتن: پێشمه‌رگه هۆكارى سه‌ركه‌وتنى شه‌ڕى مووسڵ بوو
پێشمه‌رگه به‌شێكى بنه‌ڕه‌تى بووه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى له دژى داعش ئه‌نجامدرا
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى عێراق له ئه‌مريكا فه‌ريد ياسين رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر پشتيوانى هێزى پێشمه‌رگه نه‌بوايه سه‌ركه‌وتنى مووسڵ به‌دى نه‌ده‌هات.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، فه‌ريد ياسين گوتى: پێشمه‌رگه به‌شێكى بنه‌ڕه‌تى بووه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى له دژى داعش ئه‌نجامدرا و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوايه عێراق له ره‌وشێكى زۆر خراپتردا ده‌بوو له شه‌ڕى دژ به داعش.
گوتيشى: ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌دى نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزه سه‌ربازييه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌يان قوربانيان له پێناودا نه‌به‌خشيبا.
ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنى مووسڵ له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 به ئه‌نجامدانى هێرشه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه بۆ شكاندنى هێڵى به‌رگرى داعش ده‌ستيپێكرد و دواتر هێزه عێراقييه‌كان توانيان قۆناغ به قۆناغ شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.