به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی توركیا ببینه
هۆشداری له روودانی تسۆنامی ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕى 6.3 پله‌ى رێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانى ده‌رياى ئيجه‌ى له خۆرئاواى توركيا هه‌ژاند و به دوايشيدا 40 له‌ره‌ى ديكه تۆمار كراوون.
سه‌رۆكايه‌تى فه‌رمانگه‌ى كاره‌سات و فرياكه‌وتنى سه‌ر به سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيرانى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 01:31ى به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ له قوڵى 07.08ى ژێر زه‌وى روويداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان بومه‌له‌رزه‌كه بووه‌ته هۆى درووستكردنى ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ناو خه‌ڵكدا و به‌و هۆيه‌وه به‌شێكى زۆرى دانيشتوانى ناوچه‌كه نه‌يانتوانيوه له ماڵه‌كانيان بمێننه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى يۆنانى بڵاويكرده‌وه، دوو كه‌س به هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌يه‌كى ديكه بريندار بوون.