مارسيدس سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كان ده‌كێشێته‌وه
ره‌نگه هه‌مان سیناریۆی ڤۆلكس واگن دووباره ببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای گرفته‌كه‌ی كۆمپانیای ڤۆلگس واگنی ئه‌ڵمانیا، كه به‌هۆی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی زیاد له رێژه‌ی دیاریكراو له ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌ركه‌وت به ملیاران دۆلار سزادرا، پشكنینی سیسته‌می بێده‌نگكه‌ری ئۆتۆمبێل "سایلێنسه‌ر Silencer"، بۆ كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل له ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد.
به‌و هۆیه‌وه كۆمپانیای مارسیدس، بڕیاریداوه زیاتر له 3 ملیۆن ئۆتۆمبێلی خۆی به بزوێنه‌ری دیزل له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا بكێشێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به سیسته‌می ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دیاریكراوی ئه‌وروپا یۆرۆ 5 و یۆرۆ 6ی تایبه‌ت به ژینگه، بگونجێنێت.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌و كۆمپانیایه 250 هه‌زار ئۆتۆمبێلی مۆدێل بچووكی له بازاڕه‌كان كێشاوه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی مارسيدس دوای تۆماركردنی سكاڵای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دێت له‌سه‌ر كۆمپانیاكه، به‌و پێیه‌ی پشكنینی چه‌ند مۆدێلێكی بزوێنه‌ری مارسیدس كراوه و ده‌ركه‌وتووه بزوێنه‌ری چوار پستۆن OM651 و شه‌ش پستۆن OM642, رێژه‌ی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوییان به‌رزه, به‌ڵام مارسیدس ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.