گیان لهدهستدانی گهریلایهكی پەکەکە گومان به دوای خۆیدا دههێنێت
کەس و کارەکەشی گومانیان ھەیە و بهرپرسانی پهكهكه قسهی جیاواز له بارهی رووداوهكه دهكهن
K24 - ههڵهبجه:
بەرپرسانی پەکەکە قسەی جیاواز لەبارەی گیان لەدەستدانی گەریلایەکیان دەکەن لە شنگال, کەس و کارەکەشی گومانیان ھەیە لە چۆنییەتی گیان لەدەستدانی کوڕەکەیان و پێیانوایە بە ھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە.
ئوسامە عەبدولخالق لەناو ڕیزی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال بە زاگرۆس پێنجوێنی ناسراوە, بە وتەی کەسوکارەکەی لە تەمەنی 14 ساڵیدا رفێندراوە و ماوەی دووساڵ و حەوت مانگە بەدوای سۆراخی ھەواڵێکی ئەو گهڕاون, بهڵام نەیانتوانیوە بیبینن, دواجار لە رێككهوتی 15ی حوزهیرانی رابردوو, بە ھۆکارێکی نادیار لە شەنگال گیان لەدەستدەدا.
دایکی ئوسامە بەگریانەوە دەڵێت: "تەنھا ئاواتم ئەوەبوو جارێکی تر کوڕەکەم ببینمەوە, بەڵام بەرپرسانی پەکەکە نەیانھێشت".
دەشلێت: "بەرپرسانی پەکەکە قسەی جیاواز لە بارەی گیان لە دەستدانی کوڕەکەمەوە دەکەن, بەڵام زانیاریمان ھەیە کوڕەکەم لەبەر ئەوەی ویستویەتی ھەڵبێت و بگەڕێتەوە ئەوان گرتوویانە و کارەبایان لێداوە, بەڵام نازانین سکاڵا لای کێ تۆمار بکەین".
بە وتەی بەرپرسانی پەکەکە, لە سنووری قەزای پێنجوین ئوسامە بەھۆی رووداوێکەوە لە شەنگال گیان لە دەست دەدات, دواتر دەبرێتە ڕۆژئاوای کوردستان بە خاک دەسپێردرێت و دوای مانگێک لەسەر داوای کەسوکارەکەی دەھێنرێتەوە خاکی ھەرێمی کوردستان و لە گۆڕستانی سەرسووراو, لە زێدی خۆی بەخاک دەسپێردێت.
کەس و کارەکەی ئوسامەش دەڵێن: "ئەوان سەربەرزن بەوەی ئەگەر کوڕەکەیان لە پێناو خاکی کوردستان گیانی سپاردبێت", بەڵام وەک خۆیان دەڵێن: "کوڕەکەی ئێمە رفێندراوە و ھەرگیز بە شەھیدی پەکەکە ناوی نابەن".