نزمترین پلەی گەرمی ئاشكرا دەكرێت
چەند ناوچەیەكی كوردستان گەرمترین دەبن
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری راگەیاند و نزمترین پلەی گەرماشی لە ئەمڕۆدا لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان دیاركرد.
كەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە ھەولێر 30 و لە سلێمانی 26 و كەركووك 28 و كەركووك 30 و ھەڵەبجە 27 دەبێت، وەك لە خشتەكە دیاركراوە نزمترین پلەی گەرمی لە پێنجوێن دیاركراوە كە 19 سەدییە.
ھەروەھا كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمی دیاركردووە، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 46 دەبێت و سلێمانی 44 دھۆك 45 و كەركووك 47 پلەی سەدی.
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی پلەكانی گەرما بەرزتردەبێتەوە و لە كەركووك پلەكانی گەرما دەگاتە نزیك 50 پلەی سەدی.

.jpg)
