"نێیمار بڕیاری كۆتایی به سه‌رۆكی بارسێلۆنا راگه‌یاندووه"
ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژوودا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه نێیمار دا سیلڤا بڕیارێكی شۆكی به‌گوێی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا چرپاندووه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 ته‌مووزی 2017، رایگه‌یاندووه كه نێیماری ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی به جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنای راگه‌یاندووه كه بڕیاری كۆتایی داوه و ده‌چێته یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار ئێواره‌ی دوێنێ به بارتۆمیۆی راگه‌یاندووه كه نایه‌وێت له كامپ نوو به‌رده‌وام بێت و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه به 222 ملیۆن یۆرۆیه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان رازیبووه.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2013 روویكرده بارسێلۆنا، ئه‌گه‌ر به‌م نرخه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه رووبكاته پاریس سانجێرمان ده‌بێته گرانبه‌هاترین گرێبه‌ست له مێژووی تۆپی پێی جیهاندا.