تره‌مپ: نيويۆرك تايمز نه‌يهێشت به‌غدادى بكوژين
كوشتنى به‌غدادى له ئان و ساتدا بووه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه هه‌وڵێكى كوشتنى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعشى شكستپێهێناوه.
تره‌مپ له تويته‌ر نووسيويه‌تى: نموونه‌يه‌ك بۆ ئه‌جێنداى نيازخراپى ئێوه له ئاستى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌وه بوو، كه هه‌وڵێكى كوشتنى تيرۆريستى داواكراو ئه‌بو به‌كر به‌غداديتان شكستپێهێنا.
پێشتر جه‌نه‌راڵى ئه‌مريكايى تۆنى تۆماس له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياندبوو، له 2015دا هێزه‌كانى ئه‌مريكا نزيك ببونه‌وه له كوشتنى به‌غدادى به‌ڵام به‌هۆى دزه‌پێكردنى زانيارييه‌كان له ميديادا ئه‌و هه‌وڵه سه‌رى نه‌گرت.
تۆماس ئه‌وه‌شى وتبوو: زۆر نزيكبوونه‌وه له كوشتنى به‌غدادى به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆژنامه‌يه‌كى گه‌وره‌ى نيشتيمانى زانيارييه‌كانى بڵاوكرده‌وه و نه‌يهێشت ئه‌و هه‌وڵه سه‌ركه‌وێت.
گوتيشى: پێويسته ئه‌و كارانه‌ى ئه‌نجاميان ده‌ده‌ين به جه‌ماوه‌رى ئه‌مريكى بوترێت. گرنگيشه دان به‌وه‌دا بنێين كه رێگر بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و ئه‌ركه‌مان درووست بوو.
له حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2015دا نيويۆرك تايمز بڵاويكرده‌وه، كه هێزه‌كانى ئه‌مريكا به‌ڵگه‌ى زۆريان ده‌سكه‌وتووه، كه به وردى چۆنێتى خۆ حه‌شاردانى رێبه‌رى داعش ئاشكرا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردبوو، كه سه‌ركرده‌كانى داعش هاوسه‌ره‌كانيان به‌كارده‌هێنن بۆ ئاڵوگۆڕكردنى نامه و نووسراوى نێوانيان.
ئه‌مڕۆ له وه‌ڵامى تويته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپدا، رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز داواى روونكردنه‌وه‌ى له كۆشكى سپى كردووه.
رۆژنامه‌كه رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك تره‌مپ مه‌به‌ستى ئه‌و وتاره بێت كه له 2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وا پێنتاگۆن پێش بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه هيچ ناڕه‌زاييه‌كى ده‌رنه‌بڕيوه و هيچ به‌رپرسێكى ئه‌مريكايش تا ئێستا نيگه‌رانى ده‌رنه‌بڕيوه.