پارتی و یەكێتی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن
گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمەكە دەكرێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئاستی باڵادا كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی خێراكردنی كارەكانی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم و ئامادەكارییەكانی پرۆسەكە بكەن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لە ھەولێر لە ئاستی باڵادا كۆببنەوە و ئامادەكارییەكان بۆ ریفراندۆم و میكانیزمەكانی كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ بكەن.
ھەرپێی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیەدا یەكێتی، روونكردنەوە لەبارەی سەردانی شاندەكەیان بۆ تاران و بۆچوونی بەرپرسانی تاران دەخاتەڕوو.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای گەڕانەوەیان لە ئێران و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی تاران، یەكێتی رایگەیاند، جارێكی دیكە بۆ لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەكان كۆدەبنەوە، لە چەند رۆژی رابردووشدا یەكێتی لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی لە سلێمانی كۆبوونەوە.