كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان وەڵامی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەداتەوە
تاوتوێی دانانی سندووق لەم دوو شارە دەكەن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، وەڵامی داواکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە وەڵامدانەوەی داواکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان". گوتیشی: "ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەرێمی کوردستان هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دانانی سندووق بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەریەک لە شارۆچکەکانی حەویجە و تەلەعفەر دەکات".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئەنجامدانی ریفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بە دوای یەک گرفتی بۆ کۆمسیۆن دروستکردووە".