راگەیاندنی یەكێتی: دوودڵ نین لە پشتیوانیكردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی
میدیای یەکێتی پشتگیری لە ریفراندۆم دەکات
K24 - ھەولێر
میدیاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتگیری لە پرسی سەربەخۆیی دەکەن و بۆچونیان سەبارەت بەو پرسە ، لەگەڵ بۆچوونی حزبەکەیان چوون یەکە و ھەوڵ بۆ سەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەدەن، بەشێک لە میدیاکارانی ئەو حزبەش دەڵێن ھاوشێوەی سەرکردایەتی حزبەکەیان پشتگیری تەواوی پڕۆسەی ریفراندۆم دەکەن.
ستران عەبدوڵڵا، سەرنووسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ بە كوردستان24 گوت: "تێكۆشەرانی یەكێتی ھیچ دوودڵ نین لە پشتیوانیكردن لە ریفراندۆم، كە دەبێتە مایەی بەدیھێنانی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی كوردستان".
ھەر پەیوەست بەوباسە كاروان ئەنوەر، سەرنووسەری سایتی فەرمی یەكێتی دەڵێ: "ھەموو میدیاكانی یەكێتی پشتیوانی لە ریفراندۆم دەكەن، ئێمە یەك گوتارمان ھەیە وەك میدیای یەكێتی، ئەویش ئەوەیە، بەڵێ یەكێتی لەگەڵ ریفراندۆمە بە مەرجێك، پەرلەمان كارابكرێتەوە".