داعش باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانی له ته‌له‌عفه‌ر چۆڵ ده‌كات
شه‌وانه دهیانگوازنهوهو بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی چه‌كدار و لایه‌نگرانیان دانه‌به‌زێ ته‌نها ئاڵا ره‌شه‌كه داناگرن
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش، به په‌له ده‌ستیان كردووه به چۆڵكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانیان له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و شه‌وانه ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند "پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك باره‌گا و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كراوه‌نه‌ته ئامانج و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و فه‌رمانده‌یان كوژراون، رێكخراوه‌كه به شه‌وان ده‌ستیان كردووه به چۆڵكردنی باره‌گاكانیان".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی "چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی گومانیان بۆ درووست بووه كه هه‌ندێك له خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه په‌یوه‌ندییان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه هه‌بێت، به په‌له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه، چونكه ئه‌و بۆردوومانانه‌ی به رێگه‌ی فرۆكه‌كان كراون، زۆر به وردی پێگه‌كانی داعشیان له ناو شارۆچكه‌كه‌دا كردووه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆری له ریزه‌كانی داعشدا لیكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "چه‌كدارانی داعش، ته‌نها ئاڵا ره‌شه‌كانی سه‌ر باره‌گاكانیان نه‌هێناوه‌ته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بووه تا وره‌ی چه‌كدار و لایه‌نگرانیان نه‌روخێت".
له‌م دوواییانه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، چه‌ندین باره‌گای داعشیان له قه‌زاكه كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و چه‌كداریان كوژرابوون.