دێل بۆسكی بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
به‌هۆی عێراقه‌وه تووشی شۆك بووه
K24 ـ مه‌درید
ڤیسێنتی دێل بۆسكی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له دیمانه‌یه‌كی كوردستان24ـدا ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات كه زانیاری له‌سه‌ر وه‌رزشی كوردستان ده‌ستكه‌وێت: ده‌شڵێت: ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق تووشی شۆكی كردم.
شوكر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیا، گفتووگۆیه‌كی كورتی له باره‌گای لێژنه‌ی ئۆڵمپی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ ڤیسێنتی دێل بۆسكی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید ئه‌نجام دا.
دێل بۆسكی له به‌رسیڤێكی كوردستان24ـدا ده‌ڵێت: له راستیدا هیچم له‌سه‌ر وه‌رزشی كوردستان نه‌بیستووه، به‌ڵام زۆر حه‌ز ده‌كه‌م زانیاریم له باره‌ی خول و پاڵه‌وانییه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان ده‌ستكه‌وێت.
دێل بۆسكی ده‌شڵێت: له ئێستادا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) ده‌كه‌م، له باره‌ی پێشخستنی خول و پاڵه‌وانییه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی جیهان گفتووگۆی زۆر ده‌كه‌ین.
دێل بۆسكی له‌مباره‌یه‌وه داوا له په‌یامنێری كوردستان24 ده‌كات كه په‌رتووكێك یان بڵاوكراوه و رێبه‌رێكی وه‌رزشی له باره‌ی خول و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ستكه‌وێت.
دێل بۆسكی له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی كوردستان24ـدا ده‌ڵێت: ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق له ئۆڵمپیكی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 به‌رامبه‌ر به‌رازیل تووشی شۆكی كردم، چونكه ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان پێشكه‌ش كرد.
دێل بۆسكی ته‌مه‌ن 66 ساڵ، پێشتر سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید بردۆته‌وه، له 2008 ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای وه‌رگرت، دووجار ماتادۆره‌كانی كرده خاوه‌نی ناسناوی یۆرۆ، جامی جیهانی 2010ـی به‌ده‌ستهێنا.
دێل بۆسكی له 2016 وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی راگه‌یاند، له ئێستادا وه‌ك پسپۆر و شاره‌زایه‌كی تۆپی پێ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی فیفا و لێژنه‌ی ئۆڵمپی ئیسپانیا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كات.