نهێنی ژماره‌ی درێسی ئه‌ستێره‌كانی جیهان
له پشت هه‌ر ژماره و درێسێكی یاریزانێك، ڕاز و نهێنییه‌كی شاراوه هه‌یه، هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی جیهان له هه‌ڵبژاردنی ژماره‌ی درێسه‌كانیان مه‌به‌ستێكیان هه‌یه، له‌م راپۆرته‌دا نهێنی پۆشینی درێسی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی جیهان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

1ـ د‌یڤید بێكهام، كاتێك له 2003 هاته یانه‌ی ریال مه‌درید ئاره‌زووی پۆشینی درێسی ژماره 7ـی ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی رائول گۆنزالێز له وه‌رگرتنی ئه‌م ژماره‌یه بێبه‌ش بوو، بۆیه بێكهام له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ مایك جۆردانی ئه‌فسانه‌ی باسكه‌ی پێشووی ئه‌مێریكا داوای ژماره 23ـی كرد.
.jpg)
2ـ رۆبن ڤان پێرسی، له 2012 ئارسێناڵه‌وه روویكرده یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، پێشتر خاوه‌نی 19 ناسناو بوو، كاتێك هاته یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان داوای ژماره (20)ـی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد كۆشش بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی (20)ـه‌م بكات، هه‌ڵبه‌ت ئامانجه‌كه‌شی هاته دی، له 2013 ناسناوی پرێمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان یوو به‌ده‌ستهێنا.
.jpg)
3ـ دانی ئالڤێس، كاتێك له یانه‌ی بارسێلۆنا بوو، درێسی ژماره (2)ـی ده‌پۆشی، به‌ڵام دواتر وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئیریك ئه‌بیدال، به‌رگریكاری پێشووی بارسێلۆنا كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو، داوای ژماره (22)ـی كرد كه پێشتر خاوه‌نه‌كه‌ی له بارسا (ئه‌بیدال) بوو.

4ـ ئه‌نتۆنیۆ كاندرێڤا، ناوه‌راستكاری ئیتاڵی كاتێك روویكرده یانه‌ی ئینته‌ر میلان داوای درێسی ژماره (87)ـی كرد، چونكه خۆی له (1987) له دایكبووه.
.jpg)
5ـ جیانلویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌یسی میلان درێسی ژماره (99) ده‌پۆشێت، چونكه له 1999 له دایكبووه.

6ـ زامۆرانۆ، هێرشبه‌ری چیللی پێشووی یانه‌ی ئینته‌ر میلان، ئاره‌زووی له ژماره (9) بوو، به‌ڵام به‌هۆی رۆناڵدۆی به‌رازیلی له‌م ژماره‌یه بێبه‌شبوو، بۆیه داوای ژماره هه‌ژده‌ی كرد كه به‌مشێوه‌یه (8+1) له پشتی درێسه‌كه‌ی نووسرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك كۆده‌كرێته‌وه هه‌ر ببێته‌وه ژماره (9).