چوونی سانچێز بۆ پاریس سانجێرمان كێشه‌ی تێكه‌وت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، به‌هۆی داواكارییه زۆره‌كانی ئالێكسیس سانچێز، چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كێشه‌ی تێكه‌وت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Le Parisienـی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان له گواستنه‌وه‌ی سانچێز كشایه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، سانچێز داوای مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 500 هه‌زار پاوه‌ندی كردووه، ئه‌م داواكارییهش له لایه‌ن یانه پاریسییه‌كه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌یه‌وێت سانچێز به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 275 هه‌زار پاوه‌ند رازی بكات و له یانه‌كه‌ی بیهێڵێته‌وه.
ئالێكسیس سانچێزی 28 ساڵ، هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسێناڵ كۆتایی دێت، له دیارترین ئه‌و یانانه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان داوه یانه‌كانی (بایرن میونشن، مانچێسته‌ر سیتی و پاریس سانجێرمان) بووه.