حەشدی شەعبی لە سنوور كەركووك جوڵە بە ھێزەكانی دەكات
لایەنەنەكان بە مەترسی دەزانن
K24 - كەركووك
حەشدی شەعبی دوو لیوای سەربازی بەچەکی قورسەوە لە گوندی بەشیری تورکمانی لەباشوری کەرکووك جێگیرکردووەو بەرپرسێکی حەشدی شەعبیش باس لەوە دەکات ھاتنی ئەو ھێزە بۆ شەڕی حەویجەیە، ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق شەڕی حەویجەی دواخستووەو ھەموو ھێزە عێراقییەکان بەرەو شارۆچکەی تەلعفەری سەر بە مووسڵ جوڵەیان پێ کراوە، بەڵام حەشدی شەعبی بەپێچەوانەوە بەرەو باشوری کەرکووك جوڵە بەھێزەکانی دەکات.
لایەنە سیاسییە کوردییەکان بەگومانەوە لەو ھەوڵانەی حەشدی شەعبی دەڕوانن و بە مەترسی دەزانن لەسەر شارەکە، بزووتنەوەی گۆڕان کە لەزۆربەی پرسە سیاسییەکاندا ناکۆکە لەگەڵ پارتی، بەڵام لەم پرسەدا ھاوبۆچوونی پارتییە و پێی وایە حەشدی شەعبی سەرقاڵی پلانێکن لە دژی کەرکووك.