فوئاد مەعسووم بانگێشتی ئێران دەكرێت

ھۆكاری بانگێشت كردنی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئاشكرای كرد، فوئاد مەعسووم سەرۆك کۆماری عێراق بە فەرمی بانگێشت كراوە، بۆ مەراسیمی سوێند خواردنی حەسەن روحانی سەرۆك کۆماری ئێران کرا کە بڕیارە لە سەرەتایی مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێراندا، کە لە 19 ئایاری ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، حه‌سه‌ن روحانی‌ توانی بە زۆرینەی دەنگ بۆ جاری دووەم ببێتە سەرۆك كۆمار.

حوسێن جابر ئەنساری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كە بە سەردانێك لە عێراقە، رۆژی یەکشەممە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فواد مەعسووم، سەرۆك کۆماری عێراق، بە نوێنەرایەتی لە روحانی, فوئاد مەعسوومی بۆ رێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆك کۆماری ئێران بانگێشت کرد.

ئەمە لەكاتێكدایە فواد مەعسووم، لە خولی پێشووی سەرۆك كۆماری روحانیشدا بەشداری ئەو رێورەسمەی كردبوو.