مالیكی: حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی داده‌مه‌زرێت
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ره‌خنه له‌و لایه‌نانه ده‌گرێت كه دژی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسین
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی نه‌یاری حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسین و رایگه‌یاندووه "قۆناغی داهاتوو درووستكردنی ئه‌و حكومه‌ته ده‌بینرێت".
مالیكی له‌و كاته‌ی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا قسه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی بالیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ كردووه گوتوویه‌تی "په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاته برا و دۆسته‌كانمان هه‌یه، به تایبه‌تی رووسیا، توانیوومانه داعش له ناوببه‌ین و شاره‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ینه‌وه".
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق گوتوویه‌تی "پێویسته سیستمی سیاسی و ته‌وافوقی سیاسی راستبكرێته‌وه‌و ده‌ست به قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره وێرانبووه‌كان بكرێت".
له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به قۆناغی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كردووه‌و رایگه‌یاندووه "قۆناغی داهاتوو ئاماده‌كاری كردنه بۆ هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و دامه‌زراندنی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی"، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توندی له‌و لایه‌نانه گرتووه كه دژی حكومه‌تی زۆرینه‌ن و گوتوویه‌تی " ئه‌وانه‌ی دژن ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامبن له ده‌ستوه‌ردانه ناو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆیانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن".