بایدەمیر: دەمیرتاش بە ناڕەوا خراوەتە زیندانەوە
"ئاكەپە خۆیان ھاوكاری گولەنیان كردووە"
K24 - ھەولێر
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموكراسی گەلان (ھەدەپە) رەخنە ئاراستەی سەرۆك كۆماری توركیا دەكا و دەڵێ: خۆت گوتت كە ھەموو جۆرە ھاوكارییەكی فەتحوڵڵا گولەن و جەماعەتەكەیت كردووە، كەچی كە ھاوسەرۆكمان باسی ئەو راستیانە دەكا، دەی خەیتە زیندانەوە".
گوتیشی: "ئێستا جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن، ھێندە پارەیان ھەیە حسابی خۆیان نازانن، جگە لە ئەردۆغان كەس ھاوكاری نەكردون، ئەمەش بە بەڵگە ھەیە، داواكارم سەرۆك وەزیرانی توركیا لێكۆڵینەوە لەو پرسانە بكات".