خانمێك بۆ یه‌كه‌مجار به راهێنه‌ری تیپی فووستاڵی كچانی زێره‌ڤانی ده‌ستنیشان كرا
K24 ـ دهۆك
یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی ستافێكی مه‌شق و راهێنانی بۆ تۆپی فووتساڵی كچانی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد، 9 یاریزانی نوێی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 ته‌مووزی 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری دهۆك، یانه‌ی زێره‌ڤانی (ناله سووپه‌ر)ـی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی تیپی فووستاڵی كچانی یانه‌كه‌ی، به میدیاكان ناساند، به‌مه‌ش (ناله) بووه یه‌كه‌مین خانمه راهێنه‌ر له شاری دهۆك ئه‌ركی راهێنانی تیپێكی فووستاڵ وه‌ربگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، چریسك یوونس ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی فوستاڵی كچانی یانه‌ی زێرڤانی وه‌رگرت.
یانه‌ی زێره‌ڤانی له میانی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ناسنامه‌ی 9 یاریزانی نوێی بۆ ریزه‌كانی تیپی فووستاڵی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه (زینه جه‌میل، سه‌جا كه‌مال، رۆندك عه‌لی، خالیدا سه‌لیم، ڤه‌مان حه‌جی، رۆژین سه‌عید، ئاتا داود، ئیلیدیا نه‌وزاد و ڕێژین حه‌جی).
یانه‌ی زێره‌ڤانی بڕیاریداوه له چه‌ند رۆژی داهاتوو، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی گۆڵپارێز بۆ تیپی فووستاڵی كچانی زێره‌ڤانی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
تیپی فووستاڵی كچانی زێره‌ڤانی له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی فووستاڵی عێراق ده‌ستپێده‌كه‌ن.
