به فه‌رمی مێندی ده‌بێته گرانبه‌هاترین به‌رگریكاری جیهان
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی بێنجامین مێندی له یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نساوه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 ته‌مووزی 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی
بێنجامین مێندی به‌رگریكاری فره‌نسی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه به بڕی 52 ملیۆن پاوه‌ند به میدیاكان ناساند، به‌مه‌ش مێندی ده‌بێته گرانبه‌هاترین به‌رگریكاری مێژووی تۆپی پێ.
مێندی سه‌ره‌تا له یانه‌ی مارسیلیا ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2016 بۆ یانه‌ی مۆناكۆ گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردووش ناسناوی لیگ وه‌نی فره‌نسا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و یانه‌كه‌شی گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.