حه‌شدی شه‌عبی: به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌ین
"یەکێک دەبێت لە هێزە سەرەکییەکانی ئەو شەڕە"
K24 - ھەولێر
ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر رایگەیاند، حەشدی شەعبی بەشداری لە شەڕەکەدا دەکات و یەکێک دەبێت لە هێزە سەرەکییەکانی ئەو شەڕە.
لەبارەی چوونی حەشد بۆ نێوشارۆچکەکە گوتی، تائێستا ئەرکی هێزە بەشداربووەکان دیارنەکراوە، بۆیە نازانن ئەرکیان چی دەبێت.