"كاسانۆ دیسان به‌هۆی ژنه‌كه‌ی بڕیاری وازهێنان ده‌دات"
چیرۆكی ئا‌نتۆنیۆ كاسانۆ به وازهێنان و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی له یاریكردن، هێنده‌ی گرێبه‌سته‌كانی نێیمار و ڤیراتی و مۆراتا له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه میدیاكانی سه‌رقاڵ كردووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دیسان بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاندووه.
ئا‌نتۆنیۆ كاسانۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له 10ـی ئه‌م مانگه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 8 رۆژ به‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی به دیاریكراوی له 18ـی ئه‌م مانگه به فه‌رمی بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، دوای 4 كاتژمێر له بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی په‌شیمان بوومه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Football Italiaـی رایگه‌یاند كه جارێكی دیكه كاسانۆ بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌موو ئه‌و ڕاگۆڕینانه‌ی هێرشبه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه په‌یوه‌ندی به ژنه‌كه‌یه‌تی، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی به كاسانۆی راگه‌یاندووه كه حه‌ز به ژیانی باكووری ئیتاڵیا ناكه‌ن و نایانه‌وێت له‌وێ بژین كه هیلاس ڤیرۆنا كه‌وتۆته ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه كاسانۆ له داخان بڕیاری وازهێنانی دیسان راگه‌یاندووه.
كه‌سانۆ پێشتر له یانه‌ی (باری) ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له یانه‌ی رۆما له نێوان 2001 تا 2006 ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ریال مه‌درید و په‌یوه‌ندی به یانه شایانه‌كه‌وه كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه مه‌درییه‌كه نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بكاته‌وه، دواتر یانه‌كانی سامپدۆریا، ئه‌یسی میلان، پارما، ئینته‌ر میلانی تاقیكرده‌وه.