مایكل فلیپس پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ نه‌هه‌نگی سپی كرد
كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی پێشبڕكێیه‌كی بۆ مایكل فلیپس مه‌له‌زانی ئه‌مێریكا و قرشی سپی ڕێكخست، دوای كێبڕكێیه‌كی سه‌خت، فلیپس پێشبڕكێیه‌كه‌ی دۆڕاند.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی Discoverـی ئه‌مێریكا پێشبڕكێیه‌كی مه‌له‌وانی بۆ نه‌هه‌نگی سپی و مایكل فلیپس رێكخست كه له دوای ئۆڵمپیكی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 به فه‌رمی وازهێنانی له پاڵه‌وانییه‌تییه وه‌رزشییه‌كان راگه‌یاند.
فلیپس پێشبڕكێیه‌كه‌ی به جیاوازی 2 چركه به نه‌هه‌نگی سپی دۆڕاند كه ئه‌و جۆره نه‌هه‌نگه خاوه‌نی خێرایه‌كی له راده‌به‌ده‌ره.
مایكل فلیپس، خاوه‌نی 23 مێدالیای زێری ئۆڵمپیكه، له دوای پێشبڕكێیه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌میشه به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا زاڵبووه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر دانی به‌وه دانا به‌رامبه‌ر ئه‌و گیانداره ئاوییه شكستی هێنا.