ئه‌نجامى ئه‌زموونه‌كانى په‌روه‌رده راگه‌يه‌ندرا
رێژه‌ى ده‌رچوون 36.86 له به‌شى زانستى و 61% رێژه‌ى ده‌رچوونى پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تييه و له به‌شى وێژهيش، رێژه‌ى ده‌رچوون 34%.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان پشتيوان سادق، رايگه‌ياند، بايكۆتى مامۆستايان كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى خوێندن هه‌بووه و ئه‌مساڵ ئه‌نجامى سلێمانى نزيكه له هه‌ولێره‌وه. كه ساڵان زۆرتر له پێشه‌وه بوو.
پشتيوان سادق گوتيشى: ئه‌مساڵ پله‌ى يه‌كه‌م له به‌شه‌كان به‌سه‌ر ناوچه جياجياكانى هه‌رێمدا دابه‌ش بووه و له وێژهيى له دهۆك يه‌كه‌م هه‌يه و له به‌شى زانستى يهكهمهكه له سلێمانييه و له پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى يه‌كه‌م له هه‌ولێره و يه‌كه‌مى پيشه‌ى له گه‌رميانه.
هه‌روه‌ها گوتى: رێژه‌ى ده‌رچوون 36.86 له به‌شى زانستى و 61% رێژه‌ى ده‌رچوونى پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تييه و له به‌شى وێژهيش، رێژه‌ى ده‌رچوون 34%.
ئه‌نجامه‌كه‌ت له‌م به‌سته‌ره وه‌ربگره‌وه: ئه‌زموونه‌كان