10 گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ راگه‌یاندرا

گرانترین یاریزانە مێژوویەکانی ھەڵبژاردەی تانگۆ ئاشكرا كرا، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە لیۆنێل مێسی ئەستێرە بارسێلۆنای ئیسپانی ناوی لەم ریزبەندییه‌كه‌ دانییە، تەنانەت دیێگۆ ماڕادۆنا کە بە ئەفسانەی مێژووی تانگۆ دادەنرێت، له‌م راپۆرته‌دا ناوی 10 گرانبه‌هاترین گواستنەوه‌کانی مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ خراوه‌ته‌ڕوو.

خوان سبستیان ڤیرۆ، ناوه‌راستكاری پێشووی تانگۆ  و مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ ئه‌لێكس فێرگسۆن. 2003
خوان سبستیان ڤیرۆ، ناوه‌راستكاری پێشووی تانگۆ و مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ ئه‌لێكس فێرگسۆن. 2003

1ـ  خوان سێبێستیان ڤیرۆن، وەرزی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١ بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە پارمای ئیتاڵیا بۆ لازیۆی ئیتاڵیا گواسترایەوە، پاشان بەرامبەر ٤٢.٦ ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ مانچێسته‌ر یونایتد كرد.

ئه‌نخیل دی ماریا، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد
ئه‌نخیل دی ماریا، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد

2ـ  ئەنخێل دیماریا، وەرزی ٢٠١٠ – ٢٠١١ لە یانەی بێنفیکا  پۆرتوگالی بەرامبەر ٣٣ ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریال مەدریدی ئیسپانیا، دواتر ساڵی ٢٠١٤ بە بەھای ٧٥ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە مانچێستەر یونایتد، دوای وەرزێکی ناخۆش شه‌یتانه‌ سووره‌كانی جێهێشت، گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژوو کرد و تێچووەکەشی ٦٣ ملیۆن یۆرۆ بوو.

خاڤێر ساڤیۆلا، هێرشبه‌ری پێشووی تانگۆ و یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا
خاڤێر ساڤیۆلا، هێرشبه‌ری پێشووی تانگۆ و یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا

3ـ خافیێر ساڤیۆلا، ساڵی ٢٠٠١ لە رێڤەرپلێت ڕوویکردە بارسێاۆنا، خەرجی گواستنەوەی ٣٥.٩ ملیۆن یۆرۆ بوو.

سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا

4- سێرخیۆ ئەگوێرۆ، وەرزی ٢٠١١- ٢٠١٢ لە ئاتلێتیکۆ مەدرید ڕوویکردە مانچێستەر سیتی ئینگلیزی, بە بڕی ٣٦ ملیۆن یۆرۆ.

هێرنان كرێسپۆ، هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ئینته‌ر میلان
هێرنان كرێسپۆ، هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ئینته‌ر میلان

5ـ ھێرنان کریسپۆ، وەرزی ٢٠٠٠، لە پارماوە ھاتە لازیۆ بە بەھای ٥٥ ملیۆن یۆرۆ, بەڵام لە وەزری ٢٠٠٢, لە لازیۆی ئیتالی گواسترایەوە ئەنتەرناسیونال, بە ٣٦ ملیۆن یۆرۆ.

گابرێل باتیستوتا هێرشبه‌ری ئارجێنتینای پێشووی یانه‌ی رۆما
گابرێل باتیستوتا هێرشبه‌ری ئارجێنتینای پێشووی یانه‌ی رۆما

6ـ گابریێل باتێستۆتا، وەرزی ٢٠٠٠, لە یانەی فلۆرێنزی گواسترایەوە رۆما, بە ٣٦.١٥ ملیۆن یۆرۆ.

پاوڵۆ دیبالا هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس
پاوڵۆ دیبالا هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس

 7ـ پاولۆ دیبالا، وەرزی ٢٠١٥, لە پارمای ئیتاڵیا گواسترایەوە یۆڤێنتۆس، نرخی گواستنەوەکەی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بوو.

خاڤێر پاستۆری هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی پاریس سانجێرمان
خاڤێر پاستۆری هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی پاریس سانجێرمان

8ـ خافیێر پاستۆری، وەرزی ٢٠١١، لە پالێرمۆ چووە ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەرامبەر ٤٢ ملیۆن یۆرۆ.

نیكۆلاس ئۆتامێندی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ
نیكۆلاس ئۆتامێندی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ

9ـ نیکۆلاس ئۆتامێندی، وەرزی ٢٠١٥ – ٢٠١٦, لە ڤاڵێنسیای ئیسپانیا رۆیشت و بەھای ٤٤.٦ ملیۆن یۆرۆ بوو گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئینگلاندی کرد.

گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و یانه‌ی یوڤێنتۆس
گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ و یانه‌ی یوڤێنتۆس

10- گۆنزالۆھێگواین، وەرزی ٢٠١٣, لەریالمەدریدڕوویکردەناپۆلیبەبەھای ٣٩ ملیۆنیۆرۆ, دوایسەرکەوتنێکیگەورەلەوێبەرپرسانییۆڤێنۆسسالی ٢٠١٦ پەلکێشیانکردووبردیان, بەبڕی ٩٠ ملیۆنیۆرۆ.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم