لوليتا به چه‌قۆ كوژرا
جه‌سته‌ى دراوه‌ته به‌ر چه‌قۆ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له شارى به‌غدا رايگه‌ياند، ژنه راگه‌ياندنكارى عێراقى لقا‌ء سه‌عد به چه‌قۆ له شوقه‌كه‌ى خۆى كوژراوه.
پۆليسى به‌غدا روونيكرده‌وه، ته‌رمى ئه‌و ژنه ميدياكاره چه‌ند چه‌قۆيه‌كى لێدراوه و پێش كوژرانيشى له لايه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى لێكرابوو.
لقا‌ء سه‌عد كه به لوليتا ناسراو بوو، له كه‌ناڵى سۆمه‌ريه كارى ده‌كرد و به يه‌كێك له پێشكه‌شكاره به‌رچاو و دياره‌كانى كه‌ناڵه‌كه هه‌ژمار ده‌كرا.



