باڵيۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانى ئيسرائيل له توركيا داخران
هێرشكراوه‌ته سه‌ر په‌رستگاكانيشيان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل رێنمايى ناردووه بۆ باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له توركيا و پێى راگه‌ياندوون باڵيۆزخانه و نووسينگه و كونسوڵخانه ئيسرائيلييه‌كان دابخه‌ن.
به هۆى كاردانه‌وه له دژى ئيسرائيل، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته باڵيۆزخانه و سه‌رجه‌م كونسوڵخانه‌كانى له توركيا داخست.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سوپاى ئيسرائيل گه‌مارۆى مزگه‌وتى ئه‌قساى داوه و كۆت و به‌ندى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى په‌رستشه‌كان له‌و مزگه‌وته درووستكردووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى درووستبوونى ئاڵۆزى له ناوچه‌كه.
ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منييانه‌ى سوپاى ئيسرائيل دواى ئه‌وه هاتن هه‌ينى پێشووتر سێ كه‌سى فه‌له‌ستينى ته‌قه‌يان له هێزه ئه‌منييه‌كانى ئيسرائيل كرد و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك پۆليسى ئيسرائيل كوژران.
هاوكات له ئه‌رده‌ن، له ناو بيناى باڵيۆزخانه‌ى ئيسرائيلدا ئه‌فسه‌رێك به ده‌ستى كه‌سێكى ئه‌رده‌نى كوژرا.
كۆتايى هه‌فته‌ى رابردووش چه‌ند په‌رستگه‌يه‌كى جووله‌كه‌كانى توركيا رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و هێرش بوونه‌وه.