راوى قاچاغچييه‌كان ده‌كه‌ن
به‌شێكيان تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسيان ئه‌نجامداوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى پۆليسى ئه‌وروپا (يۆرۆپۆڵ) رايگه‌ياند، ته‌نيا له ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا زياتر له 100 كه‌سيان به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به مرۆڤه‌وه و تێوه‌گلان له كۆچى ناياسايى ده‌ستگيركردووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه ئاژانسه‌كه ده‌ريكردووه، هاتووه، له ماوه‌ى نێوان 26ى حوزه‌يران/ يۆنيۆ تا 2ى ته‌مموز/ يۆليۆ، ئاژانسه‌كه‌يان سه‌رقاڵى به‌دواداچوون بووه بۆ تاوانه‌كانى ده‌ستدرێژى سێكسى و گواستنه‌وه‌ى ناياسايى په‌نابه‌ران له وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپادا و سه‌ره‌نجام 107 كه‌سيان ده‌ستگيركردووه.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، 910 كه‌س ده‌ستنيشانكراوون وه‌ك قوربانى گريمانه‌يى و ئه‌گه‌رى ئه‌وه زۆره كه له لايه‌ن بانده قاچاغچييه‌كانه‌وه بازرگانيان پێوه كرابێت و تاوانيان له دژ ئه‌نجامدرابێت.