نهێنی به‌غدادی لای 87 چه‌كداری بیانی داعشه
ئه‌و كه‌سانه له ناوچه‌یه‌كی باكووری به‌غدا له لایه‌ن لێكۆڵه‌ره عێراقی و ئه‌مریكییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، 87 چه‌كداری داعش كه عێراقی نین، خستووه‌ته زیندانی تایبه‌ته‌وه له به‌غدا و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا دهستپێكردوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش له میانی جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و له ناوچه‌كانی حه‌مرین له نێوان كه‌ركووك و دیاله ده‌ستگیر كراون.
به‌رپرسانی عێراقی ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه "دۆسێی ئه‌و كه‌سانه هیچ دانووستانێكی له‌سه‌ر ناكرێت و به گوێره‌ی یاسای دژه تیرۆری عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بریاری له سێداردانیان بۆ ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ناوچانه ده‌ستگیر كرابن كه شه‌ڕیان تێدا بووه.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی 14 ژن و 30 منداڵیشیان ده‌ستگیركردووه كه هیچ كه‌سێكیان عێراقی نیین و وڵاتینامه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی و ئاسیاییان هه‌یه و به‌رپرسانی عێراقی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ كام له‌و كه‌سانه راده‌ستی وڵاته‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه له گرتووخانه‌ی كازمییه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله له باكووری به‌غدا، له ژێر پاسه‌وانییه‌كی تونددا دانراون و به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، جگه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مریكییه‌كانیش به جیا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه شوێنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه به‌رده‌وام درۆ ده‌كه‌ن، لێكۆڵه‌ره‌كان نه‌یانتوانیوه ئاراسته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ببه‌ن كه ده‌یانه‌وێت.
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسیكی عێراقی ئاگاداری ئه‌و كه‌یسانه بیت، زۆر زه‌حمه‌ته كۆدی ئه‌و چه‌كداره بیانیانه بكرێته‌وه و گوتوویه‌تی "ئه‌وان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ قسه ناكه‌ن، به‌ڵام ژنه‌كان جیاوازن و زانیاری زۆریان ئاشكرا كردووه، به تایبه‌تی ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانی و فه‌ڕه‌نسی و بریتانی و چیچانیانهی له‌و شوێنه‌دا خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه، جیا له‌وه‌ش ژنه عه‌ره‌به‌كانی دیكه كه عێراقی نیین ده‌ڵێن "هاوسه‌ره‌كانیان به قسه‌ی بریقه‌دار و بوونی ئایینده‌یه‌كی گه‌ش له‌ژێر حوكمی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندوون".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه عێراقیه كه قسه‌ی بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "العربي الجديد" كردووه، پرسی راده‌ستكردنی تیرۆریسته‌كان به وڵاته‌كانی خۆیان تا ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شدار بوون له كوشتنی عێراقییه‌كان، به هیچ جۆرێك نادرێنه‌وه به وڵاته‌كانی خۆیان و لێره دادگایی ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "به‌شێكی زۆریان به بنه‌چه عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی میسر و سعوودیه و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و سووریا و مه‌غریب و ئوردنن و به‌شێكیان ئه‌ڵمانی و فه‌ڕه‌نسی و بریتانیین و به‌شێكیشیان تاجیكستانی و ئه‌فغانی و مالیزین، یه‌كێكیشیان كوردی ئێرانه (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) .