منداڵێكى ئێزدى دواى سێ ساڵ به دايكى شاد ده‌بێته‌وه
له شارۆچكه‌ى شنگال كه‌وته چنگ داعش.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و منداڵه ئێزدييه‌ى دواى سێ ساڵ له ژێر ده‌ستى داعش رزگارى بوو، مافى په‌نابه‌رێتى له كه‌نه‌دا وه‌رگرت و به دايكى شاد ده‌بێته‌وه.
عيماد تامۆى ته‌مه‌ن 12 ساڵ، له ئابى 2014دا له شارۆچكه‌ى شنگال كه‌وته چنگ داعش.
چه‌كدارانى داعش له دواى داگيركردنى شارۆچكه‌كه له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014دا به هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵى ئێزديان ده‌ستگيركرد و وه‌ك كهنيزهك و كۆيله مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ كردن.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندووه، ئه‌و تاوانانه‌ى داعش له به‌رامبه‌ر ئێزدييه‌كان ئهنجاميداون ده‌گه‌نه راده‌ى تاوانى كۆمه‌ڵكوژى.
عيماد، له حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوودا له ئاكامى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى گوله تۆپێك له ناوچه‌ى مووڵى كۆن بريندار بووه، ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت بچمه كه‌نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى دايكم ببينم، چونكه سێ ساڵه دايكمم نه‌بينيوه.
عيماد گوتيشى: چه‌كداره‌كان، ئه‌ويان بردووه‌ته نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ريان بۆ كردووه.
له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى كۆتايى شه‌ڕى مووسڵ، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق په‌يوه‌ندى به مامى عيمادهوه ده‌كه‌ن و پێى راده‌گه‌يه‌نرێت كه برازاكه‌ى له لاى ئه‌وانه.
ئه‌و مامه‌ى عيماد پێشتر په‌يوه‌ندى به قاچاغچى و كه‌سانى ديكه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر پاره‌دا برازاكه‌ى رزگار بكه‌ن و بيگهڕێننهوه بۆ لايان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى بێسوود بووه.
هێشتا باوك و براگه‌وره‌كه‌ى عيماد چاره‌نووسيان نادياره و ئه‌و منداڵه له باره‌ى چهكدارهكانيشهوه ده‌ڵێت، هه‌ندێكيان زۆر خراپ بوون.
به‌رزان تام‌و مامى عيماد، ده‌ڵێت: دايكى عيماد له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان وێنه‌ى عيمادى بينيوه و په‌يوه‌ندى پێوه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيابێتهوه له هه‌واڵى رزگاربوونى رۆڵه‌كه‌ى.
تام‌و گوتيشى: دايكى به كوڵ بۆى دهگريا و پێم وت مه‌گرى، چونكه له ده‌ستى داعش رزگارى بووه و به‌م نزيكانه سه‌ر له‌نوێ پێت ده‌گاته‌وه و دێته لات.