كۆنگرێسمانێكی پارتی كۆمارییەكان: پاڵپشتی ریفراندۆمی كوردستان دەكەین
"داوا دەكەم كورد تەنیا پشت بە خۆیان ببەستن"
K24 - واشنتن
ترێند فرانکس، کۆنگرێسمانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جیاوازتر لە ئیدارەی پێشوو لە کورد دەروانێت و لە ھەر کات زیاتر ئێستا پەیوەندی کورد و ئەمریکا باشترە.
فرانکس، داوا لە کورد دەکات پشت بە ئێران و تورکیا نهبهستن و تەنیا پشت بە خۆیان ببەستن. وتیشی: پاڵپشتی تەواوی ریفرۆاندۆم دەکەین بۆئەوەی کورد ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و ھەموومان شانازی پێوە بکەین.
ترێند فرانکس گوتیشی: "من پاڵپشتی ریفراندۆم دەکەم، بۆئەوەی کورد ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەڵام لە قوڵایی دڵمەوە ھیوا دەخوازم کە ببنە ئەو دەوڵەتەی کە ھەموومان بتوانین پشتگیری تەواوتان لێ بکەین، تکاتان لێدەکەم خۆتان بن، پاڵ مەدەن بە ھیچ یەک لە تورکیا و ئێرانەوە تەنھا خۆتان بکەن، وەک چۆن پێشتر ئازایەتی و قارەمانێتیتان پیشاندا لە پاراستنی کەمینەکان و ئیزیدییەکان و کریستیانەکان، داوای لێبوردن دەکەم کە ھەندێکجار خۆتان بە تەنھا ئەو کارەتان کرد و ئیدارەی ئۆباما ھاوکارییەکی ئەوتۆی نەکردن، بەڵام ئێستا ئیدارەیەکی نوێ لە دەسەڵاتە، دەمەوێ پێتان بڵێم کە ئێستا لەھەر کاتێک زیاتر پەیوەندی نێوان کورد و ئەمریکا باشترە، دەمانەوێت پاڵپشتان بین، داوا دەکەم کەمینە ئاینیەکان لە کوردستان بپارێزرێن و ئازاد بن، ئێمەش پاڵپشتان دەبین و خودا بتانپارێزێت".
