پەرلەمانتارێك: ھەوڵەكانی دژی ریفراندۆم بچووكن با گەورە نەكرێن
"كاروانی سەربەخۆیی دەگاتە ئامانج"
K24 - ھەولێر
د.فەرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەمیانەی بەشداربوونی لە گەشتێكی ھەواڵەكانی كوردستان24، رایگەیاند، ھەموو ئەو ھەوڵانەی لە لایەن چەند كەسانێكەوە دژی ریفراندۆم دەدرێن، بابەتی بچووكن و پێویست ناكات گەورە بكرێن.
ئەو پەرلەمانتارە، دڵناییشی دایە خەڵكی كوردستان، كە ئاسۆی ھەرێمی كوردستان لە رووی ئابووری و سیاسی و دانپێدانانی نێودەوڵەتی روونە و كاروانی سەربەخۆییش دەگاتە ئامانج.