دۆسێ مه‌ترسیداره‌كه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و داعش ئاشكرا ده‌بێ
سه‌ركرده‌ی داعشیان به 250 هه‌زار دۆلار ده‌ربازكردووه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگی مووسڵ، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ كراوه‌ته‌وه، ئێستا دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی هێدی هێدی ئاشكرا ده‌بێت ، كه به درێژایی جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ به‌رده‌وامی هه‌بووه، قه‌باره‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌یه‌ش یه‌كێك له‌و هۆكارانه بووه كه جه‌نگه‌كه‌ی درێژكردووه‌ته‌وه بۆ ئێستا.
به‌پرسانی عێراقی ئاشكرای ده‌كه‌ن، 9 ئه‌فسه‌ری پایه بڵندی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و 30 سه‌رباز به‌و هۆیه‌وه خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه، چونكه به‌ڵگه ده‌ركه‌وتووه‌و ده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌و كه‌سانه رێگه‌یان بۆ ناردنی خۆراك و ته‌له‌فۆنی جۆری "سوره‌یا" خۆشكردووه تا بگه‌نه ده‌ست چه‌كدارانی داعش و رێگه‌یان به چه‌كدارانی داعش‌یش داوه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه پاره ببه‌نه ده‌ره‌وه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌كدارانی داعش پاره‌یه‌كی زۆریان داوه‌و ته‌نانه‌ت جار هه‌بووه ئه‌و بڕه پاره‌ی داویانه گه‌یشتووه‌ته 100 هه‌زار دۆلار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی سه‌ر‌په‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ڵگه خراوه‌ته به‌رده‌ست ئه‌و دامه‌زراوانه كه له شاری مووسڵ دزی زۆر له ماڵان و دووكان و بازاڕه‌كان كراوه، ئه‌وانه‌شی ئه‌و دزییه‌یان كردووه ئه‌ندامانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانن، به‌ڵام تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه ته‌واو نه‌بووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان زۆر به وردی و نهێنی و به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌هۆی په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له ناو دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عیراقیشدا ئه‌فسه‌رێك له كاره‌كه‌ی سڕ كراوه‌و بانگكراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له پێش جه‌نگی مووسڵ و له كاتی جه‌نگه‌كه‌دا، رێككه‌وتنی ژێر به ژێری زۆر له نێوان ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش كراوه.
به‌رپرسێكی پایه‌بڵندی سه‌ربازی عێراقی له به‌غدا ئاشكرای كردووه "ئه‌و رێككه‌وتنه ژێر به ژێرانه‌ی له نێوان ئه‌و فه‌رمانده و سه‌ربازه عێراقیانه و چه‌كدارانی داعشدا كراوه، به تایبه‌تی له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ و گه‌مارۆدانی رۆژئاوای شاره‌كه زیاتر بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه به‌رپرسه ناوچه‌ییه‌كان به‌شێك بوون له درووستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له نێوان هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعشدا، ته‌نانه‌ت پڕ پیك - ئاپێك خواردن نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار دۆلار و ئه‌و پاره‌یه‌ش له لایه‌ن داعشه‌وه دراوه‌ته ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای عێراق و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌بووه، پاره‌كه‌یان بۆ خۆیان دابه‌شكردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه پایه بڵنده سه‌ربازییه‌ی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه ئه‌و كاره‌یان كردووه، ئه‌وه رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ناپاكیی گه‌وره ده‌بنه‌وه‌و به گوێره‌ی یاسای عێراقی رووبه‌ڕووی سزای له سێداره‌دان ده‌بنه‌وه".
داگیركردنی مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه چه‌ند رۆژێكی خایاند، به‌ڵام ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ له‌و شاره‌دا مانه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه زیاتر له 9 مانگی خایاند، له‌و ماوه‌یه‌شدا خه‌ڵكی مووسڵ و ژێرخانی شاره‌كه زیانی زۆر گه‌وره‌یان لێكه‌وت، تا ئێستا هه‌زاران ته‌رم له ژێر دار‌و په‌ردووی خانووه روخاوه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و ده‌رنه‌هینراون، ئه‌وانه‌یشی دۆزراونه‌ته‌وه زیاتر له 2000 ی تێپه‌راندووه‌و زۆرینه‌یشیان خه‌ڵكی سڤیل بوون. جیا له‌وه‌ش نزیكه‌ی ملیۆن و نیویك له خه‌ڵكی شاره‌كه له خێوه‌تگه‌كاندا ده‌ناڵێنن و هێشتا داعش له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ریش ماوه‌و ئه‌و ناوچه‌یه كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسه عیراقییه‌كه ده‌ڵێت "لێكۆڵینه‌وه‌كان زۆر به نهێنی و له ئاستی باڵا به‌ڕێوه ده‌چن، ناوی زۆر كه‌سی دیكه‌ش له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاشكرا بووه‌و ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌خرێنه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌فسه‌ریكی پۆلیسی فیدراڵی له ناو ئه‌و راگیراوانه‌دایه كه كارئاسانی بۆ هاتووچۆی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی داعش كردووه، ئه‌و سه‌ركرده و فه‌رماندانه‌ی داعش زیاتر له 250 هه‌زار دۆلاریان داوه‌و ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌یش رێگه‌یداون له‌گه‌ڵ ئاواره سڤیله‌كانی شاره‌كه‌دا خۆیان رزگار بكه‌ن و له یه‌كێك له بازگه‌كانی پشكنین ده‌ربازی كردوون، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌و سه‌ركرده و فه‌رماندانه‌ی داعش، نه له خێوه‌تگه‌كان و نه له هیچ شوێنێكی دیكه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و ناویان له لیستی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقیش تۆمار نه‌كراوه كه هه‌ر كه‌سیك له مووسڵ ده‌رباز بووبێ ئه‌وان ناوه‌كه‌ی وه‌ك ئاواره تۆمار ده‌كه‌ن".