پارتی و یەكێتی ئەنجامدانی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان لەگەڵ گۆڕان تاوتوێ دەكەن

پارتی دواخستنی ریفراندۆم رەتدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا پارتی و یەكێتی بە جیا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆببنەوە و ئەنجامدانی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ بكەن.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە كوردستان24 رایگەیاند، گۆڕان داوای کردووە دوای هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی کۆبوونەوە دوو قوڵییەکە ئەنجام بدەن و لەبارەی دواخستی ئەنجامدانی ریفراندۆمیش دەڵێ، پارتی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆم نییە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش رایدەگەیەنێت، بۆ هەر حاڵەتێک قسەی خۆیان دەبێت.