ھەدەپە: تا دادپەروەری لە توركیا دێتەدی لە چالاكییەكانمان بەردەوام دەبین

چالاكییەكان دەگوازنەوە پارچەكانی دیكەی كوردستان

K24 - ئامەد

پارتی دیموكراتی گەلان، كۆبوونەوەی ھەفتانەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە ئامەد ئەنجامدا، ھێزە ئەمنییەكان نەیانھێشت خەڵكی لە نزیكەوە لە كۆبوونەوەكە ئامادەبن، عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی ھەدەپە رایگەیاند، تا دادپەروەری دێتەدی، لە چالاكییەكانیان بەردەوام دەبن و چالاكییەكانیشیان دەگوازنەوە بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش.