وه‌زاره‌تی بازرگانی: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نرخی خۆراك رووینه‌داوه
"لێكۆڵینەوەمان كردووە"
K24 - ھەولێر
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریه‌كانی ریفراندۆم بۆسه‌ر بازاڕی گه‌نم، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی نه‌وزاد ئه‌دهه‌م رایگەیاند، ئه‌و بابه‌ته هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر بازاڕ نه‌بووه و نایبێ.
گوتیشی، ئه‌وه‌نده‌ی لێمان كۆڵیبێته‌وه هیچ گۆرانكاریه‌ك به‌سه‌ر نرخی كه‌لوپه‌لدا نه‌هاتووه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هیشتا هاورده‌كردنی كاڵا و شتومه‌ك له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه.