پارێزەرانی پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین پشتیوانی ریفراندۆم دەکەن
"سەربەخۆیی بۆ ھەموو خەڵكی كوردستانە"
K24 - ھەولێر
پارێزەر و مافپەروەرانی پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، لە بەیاننامەیەكدا پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی.
لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە: "سەربەخۆیی مافێكی رەوای خەڵكی كوردستانە و بۆ ھیچ سەركردەیەك و پارتێكی سیاسی نییە، بەڵكو بۆ ھەموو گەلی كوردستانە".