پارێزەرانی پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین پشتیوانی ریفراندۆم دەکەن

"سەربەخۆیی بۆ ھەموو خەڵكی كوردستانە"

K24 - ھەولێر

پارێزەر و مافپەروەرانی پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، لە بەیاننامەیەكدا پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی.

 لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە:  "سەربەخۆیی مافێكی رەوای خەڵكی كوردستانە و بۆ ھیچ سەركردەیەك و پارتێكی سیاسی نییە، بەڵكو بۆ ھەموو گەلی كوردستانە".