به‌رهه‌می جوتیاران پاره ناكات
جوتیاران: نیوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان بەفیڕۆ دەچێت
K24 - چۆمان
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌روبوومه كشتوكاڵی وه‌رزییه‌كان له‌باشوری كوردستان، به‌رهه‌مه بیانییه‌كان زیانی زۆریان به‌جوتیاران گه‌یاندووه، به‌جۆرێك به‌هۆی زۆری به‌رهه‌می بیانی جوتیاران رووبه‌ڕووی ئاریشه‌ی به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كشتوكاڵیه‌كانیان بوونه‌ته‌وه.
ژنە جوتیارێك كە لەگەڵ ھاوسەرەكەی بە مەبەستی كشتوكاڵ لە دەوروبەری ھەولێرەوە چوونەتە حاجی ئۆمەران بە كوردستان24 گوت: "ئێستا بەرھەمی كولەكەمان پێگەیشتووە، لە 5 كیلۆ بە ھەزار دینار دەفرۆشرێت، داھاتەكەی بەشی ماندوبوون و كرێی ئۆتۆمبێل ناكاتەوە".
گوتیشی: "بۆ ئەوەی بەرھەمی ناوخۆیی كوردستان بە فیڕۆ نەچێت، ھەقە حكوومەت ھاتنی بەروبوومی بیانی لە وڵاتانی دراوسێ رابگرێت".
جوتیارێكی دیكە دەڵێ: "بەھۆی كەمی نرخی بەروبوومی ناوخۆ، ئەمساڵ ئەو پارەمان دەست ناكەوێتەوە كە لە بەرھەمھێنانی بەرھەمە كشتوكاڵییەكان خەرجمان كردووە، وەك جوتیار زۆر خۆمان بە مەغدور دەزانین".